به پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خۆپیشاندانی نه‌یارانی راستگه‌را له شه‌قامه‌كانی شاری “بولۆنیا”ی ئیتالیا، تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی لێكهوتهوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی ئیتالیا وێرای ده‌بیری حێزبی لیگی شومال، داوایان له لایه‌نگره‌كانیان كردبوو كه رۆژی یه‌كشه‌ممه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌ڵام نه‌یاران شه‌قامه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ كرد و له‌گه‌ڵ پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. شایانی باسه شاری بولۆنیا شارێكه كه به شێوه‌ی سونه‌تی چه‌پگه‌راكان له‌وێ زۆرینه‌ن و به وته‌ی ناڕازییان: به‌رنامه‌ڕێژی وه‌ها كۆبوونهوهگهلێك له بولۆنیا كرده‌وه‌یه‌كی هانده‌رانه له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی راستگه‌رای ئیتالیاوه بووه.