تێكهه‌ڵچوونی پۆلیس و ناڕازییان له‌ نیجرییه‌

592t
پۆلیسی نیجرییه‌ بۆ بڵاوه‌ پێكردن به‌ ژنانی ناڕازی كه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ئه‌یاله‌تی “ریویر” له‌ نیجرییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كومیسیۆنی میللی هه‌ڵبژاردن كۆببوونه‌وه‌، گازی فرمێسكڕێژی هاویشت.نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س له‌ ژنانی ره‌شپۆشی ناڕازی سه‌ر به‌ حێزبی كۆنگره‌ی پێشكه‌وتنخواز، به‌نیازبوون كه‌ بچنه‌ نێو ساختمانی كومیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ “پۆرت هاركۆرت”، به‌ڵام له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر. حێزبی كۆنگره‌ی پێشكه‌وتنخواز، حێزبی حاكم و كاربه‌ده‌ستانی لقه‌كانی ده‌نگدانی ئه‌م ئه‌یاله‌ته‌ی به‌ ته‌قه‌لۆب له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری و پارله‌مانی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تۆمه‌تبار كرد.