تێكهه‌ڵچوون له‌نێوان خه‌ڵكی ئاوایی كۆسه‌رمه‌ڕ له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی رژیم

670
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی خه‌ڵكی ئاوایی كۆسه‌مه‌ڕ له‌ ناوچه‌ی ساراڵ له‌گه‌ڵ مه‌ئمورانی رژیم ده‌رگیر بوون كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هاوڵاتیانی خه‌ڵكی ئاوایی كۆسه‌مه‌ڕ له‌سه‌ر داگیر كردنی زه‌وییه‌كانیان له‌ لایه‌ن میراس فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ ده‌رگیر بوون كه‌ له‌ ئاكامدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئاوایی لێكه‌وته‌وه. شایانی باسه‌‌ تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.