تێكهه‌ڵچوون له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عێراق

261
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نێوان خۆپیشانده‌ران و چه‌كدارانی نه‌ناسراو له‌ عێراق ٣ كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ ئۆستانی به‌سره‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی رووداوی تێكهه‌ڵچوون له ‌نێوان چه‌كدارانی نه‌ناسراو و خۆپشانده‌رانی ناڕازی له‌ عێراق، دوو خۆپیشانده‌ر له‌ ئۆستانی به‌سره‌ و یه‌كێكی دیكه‌ له‌ شاری “فاو”ی باشووری ئۆستانی به‌سره‌ كوژران. دوابه‌دوای ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ خۆپیشانده‌رانی توندڕه‌و هێرشیان كرده‌ سه‌ر ساختمانی شورای شاری فاو. شایانی باسه‌ مانگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌ لاوانی ناڕازیی له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی شورای ئۆستانداری به‌سره‌ بۆ داواكاری به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، پاكسازی ده‌زگای قه‌زایی و جێبه‌جێكردنی چاكسازی سیاسی، درێژه‌ی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا له‌ عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لانیكه‌م ١٩ كه‌س له‌ئاكامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئوتۆموبیلێكی بۆمبڕێژكراو و هه‌روه‌ها تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ گروپێك له‌ هێزه‌كانی داعش له‌ ئۆستانی ئه‌نبار، گیانیان له‌ده‌ستدا.