تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

528
رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، چڕتر بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئه‌منیه‌تی له‌ نێوان رژیمی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، چووه‌ نێو شازده‌هه‌مین رۆژی خۆیه‌وه‌.
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌ رۆژی جومعه‌دا كه‌ وه‌ك “رۆژی تووڕه‌یی” ناوی لێده‌به‌ن، یه‌كێك له‌ ناوچه‌ گرینگه‌ مێژووییه‌كانی یه‌هودییه‌كانیان ئاگرتێبه‌ردا. رژیمی ئیسرائیل رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌یتولموقه‌ده‌س و له‌ سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جومعه‌، چڕتر كرده‌وه‌. پۆلیسی ئیسرائیل ته‌نیا به‌ پیاوانی سه‌رووی ٤٠ ساڵ ئیزنی چوونه‌ژووره‌وه‌ به‌ مسجدولئه‌قسا ئه‌دات. لاوانی فه‌له‌ستینی له‌گه‌ڵ نیزامانی ئیسرائیلی له‌ پۆسته‌كانی بازڕه‌سی و ناوه‌نده‌كانی جێگیر كردنی ئه‌م هێزانه‌، ده‌رگیر بوون. له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ یه‌كێك له‌ فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ هۆی هاویشتنی گولله‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئیسرائیل بریندار بوو.