تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان كۆچبه‌ران و پۆلیس له‌ سنووری مه‌قدونییه‌

712
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نێوان كۆچبه‌ران و پۆلیسی مه‌قدونییه‌ كه‌ رێگای په‌ناخوازان به‌ره‌و رۆژئاوای ئوروپایان به‌ستووه‌، نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س بریندار بوون.
سه‌ربازانی مه‌قدونییه‌ رۆژی شه‌ممه‌ به‌ربه‌ستێكی تازه‌ی له‌ سنووری جنوبی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ یونان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی كۆچبه‌ران داناوه‌. راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پۆلیسی مه‌قدونییه‌ به‌ره‌و په‌ناخوازان نارنجه‌كی گێژكردنه‌وه‌ی هاویشتووه‌. زۆرێك له‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌ مافی عبور له‌ یونان بۆ مه‌قدونیه‌یان پێنه‌دراوه‌، خه‌ڵك وڵاتانی ئێران، پاكستان و مه‌راكشن. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی ٧٢٠ هه‌زار كۆچبه‌ری به‌ زۆریی خه‌ڵكی سوریه‌، عێراق و ئه‌فغانستان چوونه‌ته‌ وڵاتی یونان.