تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان مائۆئیسته‌كان و ئه‌رته‌شی هێند

540t
له‌ ئاكامی تێكهه‌ڵچوونی نیزامی له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی هێند و ئه‌ندامانی گروپی مائۆئیست نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، له‌ دارستانه‌كانی ئه‌یاله‌تی “ماهاراشترا” دوو هێزی ده‌وڵه‌تی كوژران.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری شین هووا، تێكهه‌ڵچوونی نیزامی دوای ئه‌وه‌ روویدا كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی هێند رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌دژی مائۆئیسته‌كان له‌م ناوچه‌یه‌،‌ عه‌مه‌لیاتیان به‌ڕێوه‌برد. مائۆئیسته‌كان كه‌ ژماره‌یان ١٠ هه‌زار كه‌س مه‌زنده‌ ده‌كرێت، له‌ ده‌یه‌كانی رابردۆوه‌ تا ئێستا له‌ ناوچه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كار و چالاكی ده‌كه‌ن.