تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هاوڵاتیان و هێزه‌كانی رژیم له‌ مه‌ریوان

238
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ نێوان هێزه‌كانی رژیم و خه‌ڵك له‌ شاری مه‌ریوان كه‌ له‌ هه‌وڵی زه‌وت كردنی كاڵا و ئۆتوموبیلی كاسبكارێك بوون، تێكهه‌ڵچوون روویدا.شه‌وی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ گه‌ڕه‌كێك له‌ شه‌هره‌كی زرێبار هه‌ڵكه‌وتوو له‌ سه‌ردۆشییه‌كان، هێزه‌كانی رژیم به‌ره‌و ئۆتۆموبیلی كاسبكارێك ته‌قه‌یان كرد و لاستیكه‌كه‌یان په‌نچه‌ر كرد. هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌له‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژیمی لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌م راپۆرته‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ نێوان هێزه‌كانی رژیم و هاوڵاتیان تێكهه‌ڵچوونی خیابانی روویداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بریندار بوون. پاشان هێزه‌كانی رژیم بۆ بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵك، ته‌قه‌ی هه‌وایان كردووه‌. شایانی باسه‌ خه‌ڵك ئیزنیان نه‌دا نیزامیان كاڵا و ئۆتۆموبیلی كاسبكاره‌كه‌، زه‌وت بكه‌ن.