تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ و پ ك ك

324
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی “پارتی كرێكارانی كوردستان” پ ك ك له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌، لانیكه‌م ٦ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ بۆسه‌ر بنكه‌ و باره‌گه‌كانی پ ك ك له‌ شاری “دیاربه‌كر”، چوار كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كاتێك هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ ماڵێكیان له‌ گه‌ڕه‌كی “سیلوپی” كرده‌ ئامانج، سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌ر له‌م شاره‌دا له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونێكی دیكه‌، كه‌سێك كوژرا و چوار كه‌سیش به توندی بریندار بوون.