تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان په‌نابه‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسی له‌هستان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌نابه‌رانی گیرخواردوو له‌ سنووری نێوان له‌هستان و بیلاڕووس له‌كاتی تێپه‌ڕ بوون له‌ سنوور له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی له‌هستان تێكهه‌ڵچوون و پێكدادان هاته‌ ئاراوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێكدادانه‌ له‌ شاری سنووری “كۆژنیتسا”ی له‌هستان ڕوویداوه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس له‌ گازی فرمێسك ڕێژ بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌. جێی ئاماژه‌یه كه‌ به‌ هه‌زاران په‌نابه‌ر كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن له‌ سنووره‌كانی نێوان بیلاڕووس و له‌هستان گیریان خواردووه‌ و له‌ سه‌رمای ژێر سیفر و باروودۆخێكی خراپدا به‌ بێ ئاو و خۆراك بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌. هێزه‌كانی له‌هستان ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن و ئه‌رته‌شی بیلاڕووسیش ڕیگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا داخستووه‌ و به‌ هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ خراپه‌ تا ئێستا ١١ په‌نابه‌ر گیانیان  له‌ده‌ست داوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →