تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌ران له ئاتێن

740
به پێێ راپۆرتی هه‌واڵنێری “یۆرۆنیوز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی یونان له شاری “ئاتێن” به ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌ره‌و توندوتیژی برا.
ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له حه‌وته‌مین ساڵرۆژی كوژرانی “ئێلێكساندرۆس گرینكۆروپلۆس” لاوێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به‌ ده‌ستی پۆلیس، به‌رێوه‌چوو. زیاتر له شه‌ش هه‌زار پۆلیس بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كه له شۆێنه‌ جیاجیاكانی ئاتێن به‌ڕێوه‌چوو، به‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باش ده‌رهاتبوون. راپۆرته‌كان باس له بریندار بوونی ژماریه‌ك له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس له جه‌ریانی ئه‌م تێكه‌ڵچوونه‌ ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ كوژرانی ئه‌م تازه‌لاوه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین رۆژ گرژی و ئاڵوزی و به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له ئاتێن و شوێنه‌كانی تری ئه‌م شاره‌. شایانی باسه‌ كوژرانی ئه‌م تازه‌لاوه‌‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابوری له یونان و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئه‌و كات‌.