تێكهه‌ڵچوون و راكردنی سه‌دان په‌ناخواز له‌ دوڕگه‌ی خیووس له‌ یونان

161
به‌ پێی راپۆرتی كه‌ناڵی نه‌ته‌وه‌یی یونان، له‌ ئه‌نجامی تكهه‌ڵچوونی قوورس له‌ نێوان په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی و سووریه‌یی ده‌وری ٧٠٠ په‌ناخواز له‌ دوڕگه‌ی “خیووس”ی یونان رایانكردووه‌.
به‌وته‌ی رێكخراوی ناحوكمیی “پزیشكانی جیهان”، له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا به‌شێك له‌ كه‌مپه‌كه‌ له‌وانه‌ ده‌رمانخانه‌ به‌ ته‌واوی رووخاوه‌ و لانیكه‌م سێ كه‌س له‌م په‌ناخوازانه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌ ده‌وری ١٥٠٠ كه‌س له‌ باروودۆخێكی دژوار و به‌ ئیمكاناتی كه‌م، له‌ دوڕگه‌ی خیووس له‌ نزیك سنووره‌كانی توركییه‌ جێگیركراون. ئه‌م په‌ناخوازانه‌ هۆكاری راكردنه‌كه‌یان، نه‌بوونی مه‌یل به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ توركییه‌ راگه‌یاندووه‌. شایانی باسه‌ له‌ كاتی ئێستادا، ده‌وری ٥١ هه‌زار په‌ناخواز له‌ یونان نیشته‌جێ كراون.