لە درێژەی رەوتی كۆكردنەوەی دیشی ماهوارەی هاوڵاتیانی دانیشتووی شارە جیاجیاكانی كوردستان، ژمارەیەكی دیكە دیش و ماهوارە لە شاری سنە و بە دەستی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم كۆكرایەوە و ئەو كردەوەیەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی لێكهوتهوه.
رۆژی دووشەممە ١٣ی مانگی رێبەندان، هێزە ئینتزامی و لیباس شەخسیەكانی رژیم لە شاری سنە، هەڵیان كوتایه سەر ماڵی دانیشتووانی گەڕەكەكانی “شەقامی سەفەری و مێعراج” و دەستیان كردووه به كۆكردنەوەی دیشی ماهوارهكان. جێگای ئاماژهیه هێزە ئینتزامی و لیباس شەخسییەكانی رژیم سەرەتا بە ناوی مەئموری ئیدارەی بەرق و ئاو چوونەتە نێو ماڵی هاوڵاتیان و كاتێ دەستیان كردووه به كۆكردنەوەی دیشی ماهوارەكان، لەگەڵ هاوڵاتیان تێكهەڵچوون و لە ئاكامدا كەسێك دهستبهسهر كرا و چەند كەسی دیكەش بریندار بوون. شایانی باسه تا ئێستا هیچ زانیارییهك له ناونیشانی دهستبهسهر كراوهكه و ئهو هاوڵاتیانهی كه بریندار بوون، لهبهردهستدا نییه