تێكهەڵچوون لە نێوان خەڵكی گوندی ئه‌سراوا و شارەداریی له‌ مه‌ریوان

376w
خەڵكی گوندی “ئەسراوا”ی سەر بە شاری مەریوان لە ناڕەزایەتیی بە سووتاندنی زبڵ لە نزیك گوندەكەیان پێشیان بە ماشێنەكانی شارەداریی گرت كە دەیانویست زبڵ لەوێ بڕێژن و لە ئه‌نجامدا تێكهەڵچوون لە نێوان هێزەكانی شارەداری و خەڵكی ناوچەكە هاتەئاراوە.
خەڵكی ناڕازی گوندی ئەسراوا نیگەرانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌یكه‌ ڕژاندن و سووتاندنی زبڵ لە نزیك ئه‌م گوندە، نەخۆشیی بۆ دانیشتووان دروست بكات. شایانی باسه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ٧ كەس لە لاوانی گوندەكە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەكانەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ئه‌مشاره‌ كراون. جێگای ئاماژەیە، پێشگیریی لە سووتاندنی زبڵەكانی ناو شاری مەریوان لە نزیك گوندی ئەسراوا بۆتە هۆی ئەوەیكە شارەداریی ماوه‌ی چەند رۆژێك زبڵی ناو شاری مەریوان كۆنه‌كاته‌وه‌ و هه‌ر ئەوەش له‌ولاوه‌ شارۆمەندانی نیگەران كردووە.