تێكه‌ڵچوونی خه‌ڵك و هێزه‌كانی رژیم له‌ ئیرانشه‌هر

245y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوابه‌دوای كوژرانی دوو لاوی “به‌لوچستانی” به‌ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ شاری “ئیرانشه‌هر”، خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیم ده‌رگیر بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی گوڵان، مه‌ئموورانی ئینتزامی رژیم له‌ “محه‌ممه‌د ئاباد”ی ئیرانشه‌هر به‌ره‌و ئۆتوموبیلی هه‌ڵگری گازوئیل ته‌قه‌یان كردووه‌ و له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قه‌دا ئۆتۆموبیلێك وه‌رگه‌ڕا و دوو سه‌رنشینه‌كه‌ی له‌ نێو ئاگردا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ تووڕه‌یی خه‌ڵكی ناڕازی لێكه‌وته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خه‌ڵك پاسگای محه‌ممه‌د ئاباد و شاره‌داری رژیم له‌م شاره‌یان ئاگر تێبه‌ردا.