تێكچوونی ژینگەی شاری كارزان به‌ هۆی كەمتەرخەمی شیركەتە مه‌عده‌نییه‌كان

422t

بە هۆی چالاكی بێ سەرەوبەرە و نادروستی مه‌عده‌نه‌كان‌ و هەروەها شیركەتە مه‌عده‌نیه‌كان لە شاری كارزان سەر بە ئۆستانی ئیلام، ژینگە و سروشتی ئەو ناوچەیە بەرەوڕووی مەترسیی لەنێوچوون بوونەتەوە.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بەرزبوونەوەی ئاستی كەڵك وەرگرتن لە بەردی بیناسازیی، جوانكاریی و شن و ماسە لە مه‌عده‌نه‌كانی دەوروبەری شاری كارزان سەر بە ئۆستانی ئیلام، بە بێ لەبەرچاو گرتنی بنەماكانی كەڵك وەرگرتن، وه‌ك كه‌لاوه‌یه‌كی وێڕان كراو پێناسه‌ ده‌كرێت. شایانی باسه‌ ئێستا ٥٥ ناوچەی سەر بە شاری كارزان لەگەڵ چالاكی بەربڵاوی مه‌عده‌نه‌كان بەرەوڕوون.