به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئاغا مه‌جید شه‌هلایی كه‌سایه‌تی ناسراو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی شاری سه‌قز و له تێكۆشه‌رانی دێرینی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، ماڵاوایی له ژیان كرد.
ئاغا مه‌جید باوكی هاوڕێ گیان به‌ختكردوو “شه‌هریار شه‌هلایی” له كادره لێهاتووه‌كانی كۆمه‌ڵه بوو. ئاغا مه‌جید باوكی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوو كه چه‌ند كوڕ و كچی پێشمه‌رگه‌ی له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا بوون. ئه‌و به‌ڕێزه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له ده‌وروبه‌ری مقه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه ژیانیان برده سه‌ر و دوای ئه‌وه‌ش كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری سه‌قز، به سه‌ربه‌رزی ژیان و جێگای رێز و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بوون. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئه‌مه‌گناسی شاری سه‌قز له پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاغا مه‌جید شه‌هلایی دا به‌شداریان كردووه.