تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێ عه‌باس لوتفی ماڵاوایی له‌ ژیان كرد

527

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، كاك “عه‌باس لوتفی حه‌ق” تێكۆشه‌ر و دۆست و لایه‌نگری كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، له‌ شاری سنه‌ ماڵاوایی له‌ ژیان كرد.
كاك عه‌باس لوتفی له‌دایك بووی ساڵی ١٣٠٩ی هه‌تاوی و خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌ویهه‌نگ له‌ ته‌مه‌نی ٨٥ ساڵیدا ماڵاوایی له‌ ژیان كرد. ئه‌م تێكۆشه‌ره‌ یار و یاوه‌ری زه‌حمه‌تكێشان و یاری ئازیزی كۆمه‌ڵه‌ بوو و تا دوایین هه‌ناسه‌كانی ژیانی، له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕه‌كانی و له‌ ئارمانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ پشتیوانی و دیفاعی ده‌كرد. ته‌رمی كاك عه‌باس رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌ نێو خه‌م و په‌ژاره‌ی خه‌ڵكی ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، به‌خاك سپێردرا.