تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ یه‌كمانگ له‌ مانگرتنی كرێكارانی نه‌وه‌ردی سه‌فا

430y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، سه‌ره‌ڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ و ترس له‌لایه‌ن دادستانی رژیم له‌ ساوه‌، مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا” سنووری یه‌كمانگی تێپه‌ڕ كرد.
سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی گوشاره‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆسه‌ر كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا كه‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “شاپوور ئێحسانی راد” و ئێحزار و هه‌ڕه‌شه‌ی نوێنه‌رانی كرێكاران په‌ره‌یسه‌ند، كرێكاران به‌ به‌ڵێنه بێبنه‌ماكانی خاوه‌نكار و فه‌رمانداری و ئیداره‌ی كاری رژیم رازی نه‌بوون و به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه‌ درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان دا. به‌ پێی ئه‌م راپورته‌، سه‌ره‌ڕای به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌ كارخانه‌كه‌ كه‌ به‌ پێی هه‌ڕه‌شه‌ی دادستانی رژیم له‌ ساوه‌ بۆ په‌روه‌نده‌سازی له‌دژی ئه‌وان روویدابوو، كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا هه‌وره‌ها له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتنه‌كه‌یان سوورن و پێداگری ده‌كه‌ن. كرێكاران رۆژی پێنچشه‌ممه‌ پاش تێپه‌ڕبوونی ٣١ رۆژ مانگرتن، به‌و ئاكامه‌ گه‌یشتن سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی جۆزه‌ردان له‌سه‌ر به‌ڕێوبردنی مه‌جمه‌عێكی عمومی له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی چڕتركردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بڕیار بده‌ن.