تێپه‌ڕبوونی یه‌كمانگ به‌سه‌ر مانگرتنی كرێكارانی ئیران به‌ره‌ك

668y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، مانگرتنی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی رستن و چنینی “ئیران به‌ره‌ك” له‌ ره‌شت چووه‌ نێو ٣٠مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوكات له‌گه‌ڵ ٣٠مین رۆژی مانگرتن، كرێكارانی ناڕازی له‌ نامه‌یه‌ك دا بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی كاری ئۆستانی گیلان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی ده‌ستبه‌جێ به‌ كێشه‌ و گرفت و مه‌زایاكانیان بوون. كرێكاران له‌م نامه‌یه‌دا خوازیاری په‌رداخت كردنی ٩ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای حقوقی دواخراو، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفتی بیمه‌ی كرێكاران، دابین كردنی غه‌زای كرێكاران له‌ كارخانه‌، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌رارداده‌ به‌ستراوه‌كان، لابردنی قه‌راردادی سپی ئێمزا و كورت ماوه‌ و پێشگیری له‌ ئێخراجی كرێكارانی قه‌راردادی به‌ بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی هێز بوون. شایانی باسه‌ كه‌ ویست و داخوازی كرێكاران مانگرتووی ئیران به‌ره‌ك، داواكاری هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر و پیشه‌سازییه‌كان له‌ ئێرانه‌.