تێپه‌ڕ بوونی سێ هه‌فته‌ به‌سه‌ر مانگرتنی كرێكارانی فولادی دۆروود

42q
رۆژی سێشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی بیست و پێنجه‌مین رۆژی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “فولاد و چۆده‌نی دۆروود”، كرێكاران هه‌واڵی دواخرانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شورای كاری ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌یان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی‌ كاره‌وه‌ راگه‌یاند.
به ‌وته‌ی كرێكاران، ئیداره‌ی كاری ئۆستانی دۆروود به‌ بیانووی جیاجیا، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی شورای كاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ تا ده‌ رۆژ دواخستووه‌. ئیداره‌ی كاری رژیم رایگه‌یاندووه‌، كرێكارانێك كه‌ به‌نیازن له‌ هه‌ڵبژاردنی شورای كاری فولاد و چۆده‌ن به‌شداری بكه‌ن، ده‌بێ به‌ پێی یاسا سه‌ڵاحیه‌تیان ته‌ئید بكرێت، پاشان ناونیشانی ئه‌وان لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ تا ده رۆژ له‌ شوێنی هاتووچۆ و كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، نه‌سب بكرێت. له‌ هه‌مان حاڵدا كاربه‌ده‌ستانی ئیداری، قه‌زایی و ئینتزامی رژیم به‌ حزوور له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و به‌ڵێنی په‌رداختی به‌شێك له‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، داوایان له‌ كرێكاران كرد تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان. به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی فولاد و چۆده‌نی دۆروود به‌ شێوه‌ی یه‌كگرتووانه‌ و پێداگرانه‌تر له‌سه‌ر درێژه‌ی مانگرتنی خۆیان پێداگریان كرد.