تێپه‌ڕ بوونی مه‌رجداری په‌ناخوازان له‌ سنووری چوار وڵاتی ئوروپایی

668
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چوار وڵاتی ئوروپایی رایانگه‌یاند كه‌ سنووره‌كانی خۆیان ته‌نیا بۆ په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ وڵاتانی شه‌ڕلێدراوی وه‌ك سوریه‌، عێراق و ئه‌فغانستان هاتوون، ده‌كه‌نه‌وه‌.
كومیساریای باڵای رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كاروباری په‌ناخوازان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر رایگه‌یاند كه‌ وڵاتانی مه‌قدونیه‌، ئێسلۆڤێنی، سێربستان و كورواسی” له‌ شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه‌ سنووره‌كانی خۆیان به‌سه‌ر په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ وڵاتانی سوریه‌، عێراق و ئه‌فغانستان نین، داخستووه‌. كورواسی جگه‌ له‌م سێ وڵاته‌ شه‌ڕلێدراوه‌، په‌ناخوازانی فه‌له‌ستینیش قبوڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاسۆشێتێدپرێس له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ یونان شه‌وی چوارشه‌ممه‌ سنووره‌كانی خۆی به‌سه‌ر نزیكه‌ی ٣٠٠ په‌ناخواز كه‌ زۆربه‌یان ئێرانی بوون، داخست.