تێکشکاندنی ماشێنی سەرکوت، بە مانگرتنی کرێکاری و خەباتی جەماوەری

دوای راگەیاندرانی تەوافوقی هەستەیی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتانی ١+٥ لە رۆژی ٢٣ی مانگی پوشپەڕ، رۆحانی سوخەڕانیەکی پێشکەش کرد. ئەو لەم سوخەنڕانیەدا کۆمەڵێک درۆی سەبارەت بە سەرکەوتنی رژیم لە وتووێژە هەستەییەکاندا و شتی لەم بابەتە تەحویل دا و دواتر هەڕەشەی کرد کە ئیجازە نادات بە قەولی ئەو “درۆ و ئیتیهام و قسەی ناڕەوا” سەدەمە لەم تەوافوقە بدات.دامودەزگای ئیجرایی کۆماری ئیسلامی بەپێی نەسی قانونی ئەساسی و بەتایبەت و لە کردەوەدا هیچ سوڵتەیەکی بەسەر دەزگاکانی سەرکوتدا نییە.486قوەی موجریە لە کۆماری ئیسلامیدا، بە قەولی خاتەمی، تەداروکات چییە. دەستگاکانی سەرکوت وەک ئەرتەش، سپا، بەسیج، زیندانەکان، قوەی قەزاییە، ئیدارە ئیتلاعاتیەکانی هاوشانی سپا و ئەرتەش و ئەوانیتری وەک ئەوان و تەنانەت وەزارەتی ئیتلاعات بەگشتی لە ئیختیار خامنەیی دایە. کەوایە تەنیا کارێک کە رۆحانی، وەک یەکێك لە ئەندامانی شوڕای باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی دەتوانێ ئەنجامی بدات تەئیدی کوشتار، سەرکوت و پێشێل کردنی مافەکانی خەڵکە لە لایەن ئەو هێزانەوە. ئەمه‌ کارێکە کە ئەو لە تەواوی تەمەنی سیاسی و دەورەی سەرۆک کۆماری خۆیدا ئەنجامی داوە.بەم ئیعتیبارەوە، هەڕەشەی دەربڕدراو لە سوخەنرانیەکەی رۆژی ٢٣ ی مانگی پوشپەڕیدا لە دژی دڵواپەسەکانی سەرچاوە گرتو لە سپا و بەسیج و کەسێکی وەک محەممەد عەلی جەعفەری نیە کە رۆژی شەممە لە نوێژی جێژنی ڕەمەزادا نیگەرانیەکانی خۆی سەبارەت بە تەوافوقی هەستەیی دەربڕی. هەڕەشەی ئەو لەدژی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشە کە لەدژی کولیەتی کۆماری ئیسلامین بە سەرجەم سیاسەتەکانیەوە و لەوانە سیاسەتی هەستەیی بوون و هەن. هەڕەشەی رۆحانی و هاوڕێیەتی کردنی لەگەڵ سەرکوت لەدژی خەڵک لە ئێستاوە دەستی پێکردوە. بەڵام ئەم سەرکوتگەریانە ناتوانێ درێژماوە بێت.شکست لە وتووێژە هەستەییەکاندا دووهەمین جامی ژەهرە لە حەیاتی ڕژیمدا کە خامنەیی چەند رۆژ لەوەپێش بەسەریەوەنا. یەکەم جامی ژەهر لە ٢٧ ی مانگی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٧ و دوای قەبوڵ کردنی شکست لە شەڕدا خومەینی خواردیەوە. لەم تاریخەدا کاربەدەستانی حکومەتی سەرمایەداری ئیسلامی بە سەرکردایەتی هاشمی ڕەفسەنجانی و عەلی خامنەیی تەرحە لەپێشدا ئامادە کراوەکانی کوشتنی بە کۆمەڵی زیندانیانی بێ دیفاعی سیاسی لە ئاستێکی بەریندا نایەبەردەم خومەینی. ئەو لەسەر بنەمای ئەو تەرح و ئەحکامە شەرعیانە، دەستوری کوشتاری ٥ تا ٧ هەزار زیندانی سیاسی دەرکرد. ئەو زیندانیانە لە ماوەی ٢ مانگی گەلاوێژ و خەرماناندا لەژێر بێدەنگی بە تەواوەتی دەوڵەتانی ئیمپڕیالیستی و وڵاتانی بەهێزی سەرمایەداریدا سەلاخی کران تا کۆمەڵگا بۆ روخاندنی ڕژیم دەست بەکار نەبێت. ئێستا و دوای بەچۆکدا هاتنی دەوڵەتی رۆحانی لە بەرانبەر کابینەی ئۆباما و هەر پێنج دەوڵەتەکەی تردا کۆماری ئیسلامی ڕێگایەکی بێجگە لە درێژەدان بە کردارە جەنایەتکارانەکانی نییە.لە ڕاستای هەمان سیاسەت و سوننەتدا لەماوەی شەوی ٢٤ و ٢٥ ی مانگی پوشپەڕدا هێزەکانی گاردی زیندانی ئیوین لە ٢ قۆناغدا هێرشیان کردە سەر زیندانیانی بەندکراو لە بەندی ٨ . سەرکوتگەرانی گاردی زیندانی ئیوین لە کاتژمێر ١٢ی شەودا، هێرشیان کردەسەر بەندی ٨ ی ئەم زیندانە. ئەم هێرشە کە تا کاتژمێر ١ی نیوەشەو درێژەی هەبوو، خۆڕاگری توندی زیندانیانی لێکەوتەوە. درێژەی ناڕەزایەتیەکان بیانوی دایە دەست بەرپرسی زیندان تا رۆژی دواتر سەرلەنوێ سەرکوتگەران لە گیانی زیندانیەکانی ئەو بەندە بەربدات. لەم بەندەدا زیندانیانی سیاسی لەگەڵ زیندانیانی باقی تاوانەکانی تر لە شوێنێکدان.بەڵام ڕژیم لە دەرەوەی زیندانیش دەستی کردوە بە هەڕەشە کردن لە هەڵسوڕاوانی کرێکاری، چالاکانی کۆمەڵایەتی و لە کوردستان بنەماڵەی پێشمەرگەکان. لە کوردستان هەروەها لە سەر سنور لەگەڵ کوردستانی عێڕاق هێزی نیزامی جێگیر کردوە تا فەزای ترس و وەحشەت لە ناوچەی کوردستاندا دروست بکات.ڕاستیەکەی ئەوەیە کە لە ئێستادا ڕژیم دەتوانێ ئامرازەکانی سەرکوتی لانیکەم ۆ ماوەیەکی کورت لە دژی کرێکارانی پێشڕەو، هەڵسوڕاوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و نەیارانی خۆی لە کوردستان و باقی شوێنەکانی ئێران بەکار بێنێت. بەڵام ئەم سەرکوتگەریەی لە بارودۆخی شکستی ڕژیم لە وتووێژە هەستەییەکاندا و لاواز کردنی پێگەی لە ناوچەکەدا لە ئارادایە. لە بارودۆخێکدایە کە چاوەڕوانی پەرەگرتنی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لە نێوخۆی وڵاتدا دەکات. لەم رووەوە مەحدودیەتەکانی لەم بوارەشدا دەبێ بناسرێت.لەوەیکە ڕژیم مەشروعیەتی لە دەست داوە، لەباری ئابووریەوە لە سەرودەمی وەرشکستە بووندایە و لەسەر بورکانی قین و توڕەیی خەڵک دانیشتوە گومانێک نییە. ئاوا ڕژیمێک کە لە سالی ٦٧ دا بۆ ترساندنی خەڵک هەزاران زیندانی سیاسی ئێعدام کرد، لەمڕۆدا تەنیا دەتوانێ هێرش بکاتە سەر ژمارەیەک زیندانی بە بیانوی بازڕەسی و یان ژمارەیەک ئێعدام بکات. جەنایەتی ڕژیم لەو ساڵەدا بە یارمەتی وڵاتانی سەرمایەداری و ڕاگەیەنەرەکانیان بە شاراوەیی مایەوە. ئەمرۆ ئەگەر مەئمورێک لە زینداندا زللەیەک لە کەسێک بدات هەواڵ و تەنانەت وێنەکەشی بەخێرایی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە و دەنگی ناڕەزایەتی خەڵکی ئازادی خواز لەنێوخۆ و دەرەوەی وڵات بەرز دەکاتەوە. هەر ئەم بەراوردە بەسە و نیشانەی لاوازی ڕژیمە. توانایی سەرکوتی ئاوا حکومەتێک ناتوانێ لە درێژ ماوەدا لە بەرانبەر ئاستی تەوەقوع و ناڕەزایەتی خەڵکدا کارایی هەبێت.سەرجەم بوار و ڕەوتەکان نیشانی ئەدات کە لە حکومەتی قەیران لێدراوی ئیسلامیدا، بە ئابوریەکی ڕوو لە وەرشکەستە بوونی گەشەیەک لە داهاتودا لە ئارادا نابێت و کرێکاران بۆ پاراستن و بردنەسەری مافە سیاسی و مەعیشەتیەکانی چارەیەکی نییە بێجگە لە درێژە و پەرەدان بە خەباتی ئێستای و زاڵبوون بەسەر لاوازیە تەشکیلاتی و موباریزاتیەکانی دا نییە. تەنیا بەم شێوەیە جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان دەتوانن بە دەست پێکردنی مانگرتنێکی ئیفلیجکەر و خەباتی جەماوەری نە تەنیا ماشێنی سەرکوتی ڕژیم، بەڵکو سەرجەم دامودەزگاکانی ئەم حکومەتەی جەهل و جەنایەت لە ئاستی کۆمەڵگادا پاک بکەنەوە.