تەشەکولە رەسمی، دەوڵەتیەکان و دەورو نەخشی وێرانگەریان لە بزوتنەوەی کرێکارایدا

هیچ گومانێک لە دەورو نەخشی بەرهەڵستکارانە و وێرانگەری تەشەکولە رەسمیە ” کرێکاریەکان”، لە کۆسپ خستنە بەرەدەم چونەسەری ئاستی تەوەقوعات و چاوەڕوانیەکانی کرێکاران و لە خوارەوە راگرتنی ئاستی بەڕێچونیاندا نییە. ئەوەڵی مانگی مەی ئەمساڵ، ئەم نەخش و پێگەیان بە شێوەیەکی بەرچاوتر پیشاندا. لەو مەڕاسمە دەوڵەتیانەدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارەوە ریکخرابوو، ئەم تەشەکولانە لەسەرویانەوە خانەی کارگەر، بە تەرح کردنی دروشمی دژی کرێکاری لەم دژایەتیەیاندا هەموو هەوڵێکیان خستەگەڕ. ئەم مەسەلەیە، جارێکی تر دەور و نەخش و پێگەی ئەم تەشەکولە دەوڵەتیانەی لە بزوتنەوەی کرێکاری ئێراندا هێناوەتەوە مەیدان. وادیارە دەوڵەتی رۆحانی لە هەوڵدایە کەمێکیتر ئەم رێکخراوانە ببوژێنێتەوە و ئەوان لە ڕکود و سستی دەربێنێ. بەتایبەت لەگەڵ پەرەسەندنی ئاست و بەرینایی ناڕەزایەتی و خەباتی کرێکاری لە بەدوادا چوونی ویست و داواکاریەکانیان، پێویستی چالاک کردنەوەی ئەم جۆرە تەشەکولانە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەم خەبات و ناڕەزایەتیانە لەنێو ڕیزی کرێکاراندا، بۆ دەوڵەت بۆتە خاوەنی گرنگیەکی زۆر.ئەم گرنگیە کاتێک بە باشی دەردەکەوێ کە تەئکیدی جیدی دەوڵەتی رۆحانی سەبارەت بە دابین کردنی ئەمنیەت بۆ کەڵەکە کردنی قازانجی سەرمایە لە راستای ئەو سیاسەتە ئابووریانەدا کە گرتونیەتە پێش، لەبەرچاو بگرین. ئەمنیەت بۆ سەرمایە واتا هێزی کاری کرێکار هەرزان بێت و هەرزانیش رابگیرێت. بە واتایەکی روونتر ئەوەی کە کرێکار بە لەخوارەوە مانەوەی ئاستی حەقدەستەکان و بارودۆخی دژوار و بێ مافی زیاتر رازی بێت. بێ هۆ نییە کە لەم دەورەی دواییدا جارێکی تر ماشێنی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی کەوتۆتەوە کار تا بە دروست کردنی فەزای ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگادا ئەم ئەمنیەتە فەراهەم بکات. بەڵام لەوێوە کە سەرکوتگەری دەوڵەتی نەیتوانیوە ببێتە کۆسپێکی جیدی لەبەردەم پەرەسەندنی ناڕەزایەتی کرێکاران، تەشەکولە دەوڵەتیەکان جارێکی دیکە چالاک بوونەتەوە و پاڵ پێوەنراون بەرەو پێشەوەی مەیدانی خەباتی کرێکاری. ئەوان موەزەف کراون کە هاوڕراو هاوهەنگاو لەگەڵ سیاسەتی سەرکوت، بەربە حەرەکەتی سەربەخۆیانەی کرێکاری بگرن و ناڕەزایەتی و خەباتی کرێکاران کۆنترۆڵ بکەن. لە راستیدا تەشەکولە دەوڵەتیەکان لەهەوڵدان ناڕەزایەتی کرێکاران بە ئاڕاستەیەکدا هێدایەت بکەن کە دەوڵەت بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی سەرمایە و پێداویستی لازم بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتەکانی لەبەرچاوی گرتوە.435

بەپێی تەعریف تەشەکولە رەسمیە ” کرێکاریەکان” بەڕواڵەت دەبێ لایەنی کرێکار بگرن لە خەباتیدا لەدژی زوڵم و زۆرداری خاوەنکاران و دەوڵەتی پشتیوانیان و بە هەموو شێوەیەک دیفاع لە ماف و حقوقی کرێکاران بکەن. بەڵام رەسمی و دەوڵەتی بوون، ئەوانی نەک لە بەرەی کرێکار، بەڵکو لەبەرەی خاوەنکاران و دەوڵەتدا داناوە و بەکردەوە ئەم تەشەکولانە بونەتە کۆسپێک لەبەردەم ویست و داواکاری کرێکاران و ناڕەزاتەی و خەباتیاندا. هۆکاری ئەمەش گەلێک روون و ئاشکرایە، لە ڕاستیدا ئاوێتەی ئەم تەشەکولانە بە تەواوی دەرخەری ماهیەت و کردەوەکانیانە. بۆ نمونە لە قانونی پێکهاتنی شوڕا ئیسلامیەکانی کاردا، یەکێک لە تەشەکولە رەسمی و دەوڵەتیەکان، ئەم شوڕایە وەک تێکەڵاوێک لە نوێنەرانی ئەو کرێکار و کارمەندانەی کە بە دەنگی مەجمەعی گشتی و خاوەنکاران هەڵدەبژێردرێن، پێناسە کراوە. واتە خاوەنکاران ئەو مافەیان هەیە کە بڵێن کێ ببێتە کاندیدی سوڕای ئیسلامی کار و کێش نەبێت. ئەنجومەنە سینفیەکانی کرێکارانیش هەر بەم شێوەیە هەڵدەبژێردرێن. لەم ڕوەوە هیچ یەک لەو تەشەکولانە لە قانونی کاردا ناکرێت بە رێکخراوێکی بەتەواوەتی کرێکاری بزاندرێن لەبەر ئەوەی کە لە هەمویاندا ئیمکانی بوونی کەس یان کەسانێک کە هەڵبژێردراوی کرێکاران نین هەیە. ئەم تەشەکولانە نەتەنیا بە خاوەنکاران بەڵکو سەربە دەوڵەتیشن. تەبسەرەی مادەی ٢ ی قانونی پێکهاتنی شوڕا ئیسلامیەکانی کار دەڵێت تەشخیسی سەڵاحیەتی کاندیدەکانی ئەندامیەتی لە شوڕای ئیسلامی کاردا لە ئەستۆی هەیئەتێکە پێکهاتو لە نوێنەرانی وەزارەتی کار، نوێنەری وەزارەتخانەی پێوەندیدار و هەڵبەت نوێنەرانی هەڵبژێردراوی مەجمەعی کارمەندان.کەوایە لەوێوە کە نوێنەری کرێکارانیان تێدانیە و وابەستە بوونیان بە خاوەنکاران و دەوڵەت ئاشکرایە و بە کردەوە لە پێوەند لەگەڵ مەسایلی جۆراو جۆری کرێکاریدا خسڵەتی دژی کرێکاریان بەشێوەیەکی بەرچاو تر خۆی نیشان ئەدات. ئەوان لە ناوەندی بڕیاردان لەسەر مەسایلی گرنگی کرێکاری لەوانە دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەست، ناتوانن و یان لە ماهیەتیاندا نییە کە دیفاع لە کرێکاران و مافەکانیان بکەن.بەڵام بۆ ئەوەی کە پێگەی خۆیان قایم بکەن، لەکاتی دەست پێکردنی کێشمەکێشی گشت ساڵێکدا کە سەباتەرەت بە مەسەلەی حەقسەتەکان سەر هەڵئەدات، هەراو هوریا دەخەنەڕێ تا کرێکاران ئارام بکەنەوە و ناڕەزایەتی و خەباتەکەیان کۆنترۆڵ بکەن. بەکورتی ئەوەی کە لە کردەوەدا روو ئەدات ئەوەیە کە تەشەکولە ڕەسمیەکان بەکردەوە لەگەڵ شەپۆلی هێرشێکی کە لەدژی بەڕێچونی کرێکاران کە لە ڕەوتی ئیجرای سیاسەتە ئابووریەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بە بەردەوامی بەرقەرار بووە بەشێوەی سیستماتیک دەبنە هاو ئاڕاستەی قازانج و بەرەژەوەندیەکان و هاوپەیمانی ئەم ڕژیمە. بەڵام نەخشی وێرانگەری ئەم تەشەکولە زەردانە لێرەدا کۆتایی نایەت مۆرە سەرسپوردەکانی رژیم لەنێو ئەم تەشکولانەدا بە هیدایەت کردنی رێبەریەکەی هاوکاریەکی نزیکیان لەگەڵ حەراسەت و بەسیجی کارخانە و کارگاکاندا هەیە و هاوکات چاو و گوێی وەزاڕەتی ئیتلاعاتی رژیمن لە بواری شناسایی کردنی کرێکارانی وشیار و سوسیالیستیشدا.لە هێندێک حاڵەتدا کە دەزانن، حەرەکەتێکی کرێکاریان لەکۆنترۆڵ دەرچوە، بۆ ئەنجامی ئەرکەکانیان دەستەودامێنی قانون دەبن. ئەو قانونەی کە نەک لەلایەن کرێکاران و نوێنەرانی راستەقینەی ئەوانەوە، بەڵکو لە لایەن دەوڵەتی پارێزەری بەرژەوەندی سەرمایەدارانەوە ئامادە کراوە و بەرەوپێش دەچێت. و کاتێک حەرەکەتی کرێکاری سست بوو، هەر ئەم قانونە کەم و کەسەر و ناتەواوەش بە کرێکاران ڕەوا نابینن.لەمرۆدا ئەگەرچی چینی کرێکاری ئێران لە بوونی ریکخراوی سەرتاسەری و سەربەخۆی خۆی بێبەشە، بەڵام ماهیەتی تەشەکولە زەرد و ناوەندەکانی سەربە رژیم دەناسێت. لەم رروەوەیە ئەم سازمانە دژی کرێکاریانە ئەمرۆ لە هەمیشە بێ ڕێشە تر و تەریک کەوتو ترن. خەبات بۆ دروست کردنی تەشەکولی رەزمەندە و سەربەخۆی کرێکاری لە خەبات لەدژی نۆکەران و گۆپاڵ بەدەستانی رژیم کە لەژێر ناوی خانەی کارگەر و شوڕا ئیسلامیەکاندا لە دەوری یەکتر کۆیان کردونەتەوە، جیا ناکرێتەوە و جیا نییە.