تەقینەوەی مین له‌ قه‌سری شیرین

634q
ڕۆژی دووشەممە ٩ی مانگی خاكەڵێوە، له‌ ئه‌نجامی تەقینەوەی “مین”ی پاشماوه‌ی شەڕی ئێران و عێراق، لە ڕێگای “خوسره‌ویی” لە ناوچەی “قەڵای سەوز”ی سەر بە قەسری شیرین، شوانێك بریندار ده‌بێت و ٧ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتیشی له‌ناو ده‌چن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لە سەرەتای ساڵی ٩٤وه‌ هه‌تا ئێستا ٢٤ كەس لە شاری سنووری قەسری شیرین بە هۆی مین و تەقەمەنیەكانی پاشماوه‌ی شەڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراقه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی كه‌ لەم ژمارەیە ٦ كەس گیانیان لە دەستداوە و ١٨ كەسی دیكەش بریندار بوون.