جه‌ریمه‌ی ناڕازییانی لابردنی یارانه‌كان

609
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، سه‌رۆكی سازمانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌رێژی رژیم له‌ قسه‌ و باسێكدا، هه‌ڕه‌شه‌ی په‌رداخت كردنی جه‌ریمه‌ی نه‌قدی له‌و كه‌سانه‌ كرد كه‌ به‌ لابردنی یارانه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
دوابه‌دوای لابردنی یارانه‌ی نه‌قدی دوو ملیۆن كه‌س له‌ ئێران، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك ده‌ڵێن، یارانه‌كانیان به‌ بێ هۆكار لابراوه‌. دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، “محه‌ممه‌دباقر نۆبه‌خت” سه‌رۆكی سازمانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی رژیم رایگه‌یاند، ناڕازییان به‌ لابردنی یارانه‌كان ده‌بێ به‌ڵێننامه‌ ئیمزا بكه‌ن كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ره‌زامه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت نه‌ ته‌نیا یارانه‌كانیان وه‌ربگرێته‌وه‌‌ به‌ڵكوو جه‌ریمه‌شیان بكات.