١٦ كه‌س له كرێكارانی ئیداره‌ی “منابع ته‌بیعی” شاری سنه له حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ماوه‌ی ٤ مانگی رابردوویان بێبه‌ری كراون.
ئه‌م كرێكارانه كه دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی چه‌ند مانگیان، پهیمانكاریان ناچار كردبوو كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات،ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه “ته‌نها حقوقی دوومانگیان پێده‌درێت و له هه‌ركامیان بڕی ١٤٠ تا ١٥٠ هه‌زار تمه‌ن كه‌سر كراوه. ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران بهرهوروودهبێتهوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه هه‌ندێ له‌م كرێكارانه، ٧ تا ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریشیان هه‌یه.