به پێی راپۆرته‌كان، ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزییه‌كانی ئۆستانی كرماشان، جارێكی دیكه پشتیوانی خۆیان سه‌باره‌ت به رزگار كردنی كانی بڵ ده‌ربڕیوه.به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆبوونه‌وه‌ی هاوفكریی ئه‌نجومه‌نه‌كانی ژینگه‌پارێزیی شاری كرماشان له ئیداره‌ی گشتی ژینگه‌پارێزیی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م جه‌له‌سه‌یه به مه‌به‌ستی هاوده‌نگی زیاتر له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ژینگه‌ی ئۆستانی كرماشان پێكهات و به تایبه‌ت له‌سه‌ر له‌ناوچوونی كانی بڵ به‌ڕێوه‌چوو. شایانی باسه، له‌م جه‌له‌سه‌یه لەناوچوونی “کانی بڵ”یان لێکەوتەی نەرێنی سیاسی ــــ کۆمەڵایەتی بۆسەر ناوچەکە ناولێبرد و رایانگه‌یاندووه كه لە ئەگەری ئاوگیری بەنداوی داریان، بووژاندنەوە و رزگارکردنی کانی بڵ زۆر ئەستەم دەبێت.