جه‌نایاتی جه‌نگی ئێسرائیل له‌دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی

597t
فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگاكانی مافی مرۆڤ، به‌ڵگه‌گه‌لێكی تازه‌ی سه‌باره‌ت به‌ جه‌نایه‌تی‌ جه‌نگی له‌دژی مرۆڤایه‌تی، له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی “ئێسرائیل”وه‌ له‌ عه‌مه‌لیاتی “تیغه‌ی حێفازه‌تی” بڵاو كرده‌وه‌.له‌م راپۆرته‌دا‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ژێرناوی “سزای خه‌ڵكی مه‌ده‌نی غه‌زه‌ له‌ ته‌ڵه‌ی عه‌مه‌لیاتی تیغه‌ی حێفازه‌تی” بڵاو كرایه‌وه‌، مونه‌گه‌لێك له‌ هێرشی به‌ ئه‌نقه‌ست و راسته‌وخۆ له‌دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ ژنان، منداڵان نیشان ده‌دات‌. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌: رژیمی ئیسرائیل به‌ ئامانجی كوشتاری هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی، به‌ شێوه‌ی سیستماتیك هێرشی كردۆته‌‌سه‌ر ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان. له‌م راپۆرته‌دا سه‌ره‌ڕای ه‌نایه‌تی جه‌نگی و جه‌نایه‌تی دژه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی یسرائیل، حاڵه‌تگه‌لێكی دیكه له‌وانه‌ پێشگیری له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ یارمه‌تی ئینسانی، هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌ مه‌سكونییه‌كان، دامه‌زراوه‌كان و ئۆتۆمبیله‌ پزیشكییه‌كان و ئیمكاناتی ژیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تۆمار كراوه‌.