جه‌نایاتی گروپه‌ نه‌یاره‌كانی سوری له‌دژی كه‌سانی مه‌ده‌نی

542t
رێكخراوی “چاودێری مافی مرۆڤ” له‌ راپۆرتێكدا به‌ گروپه‌ چه‌كداره‌ نه‌یاره‌كانی سوری بۆ كوشتاری كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌م وڵاته‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.چاودێری مافی مرۆڤ له‌م راپۆرته‌دا ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی به‌ ناوی “نه‌ده‌بووا بمرێت”، نه‌یارانی حكومه‌تی سوریه‌ی به‌ “پێشێل كردنی به‌رینی جیدی و سیستماتیكی یاسای شه‌ڕ”، تاوانبار كردووه‌. له‌م راپۆرته‌دا نه‌یارانی چه‌كداری ده‌وڵه‌تی سوریه‌ تاوانبار كراون كه‌ “به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌ ئۆتۆموبیلی‌ بۆمبرێژكراو، خومپاره‌ و موشه‌ك هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر كوتنڕۆڵی ده‌وڵه‌ت دان”.