هێزه‌كانی گرۆپی ئیسلامگه‌رای “بۆكۆحه‌رام” له جهنایهتێكی سامناكدا، ٢٣ كه‌س له خه‌ڵكی ئاواییه‌كان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجریه”یان سه‌ربڕیووه و ماڵه‌كانیان ئاگر تێبه‌رداوه.به پێی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه”، به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه رایانگه‌یاند كه، له جه‌ریانی ئه‌م هێرشه ٣٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه روون نییه كه ئه‌م هێرشانه پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له نیجریهدا بووه. هێزه‌كانی بۆكۆحه‌رام هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه بۆسه‌ر ئیاله‌تی “گۆمبێ” له باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجریه، لانیكه‌م ٧ كه‌سیان كوشت.