جیاكردنه‌وه‌ی جنسیه‌تی له‌ كافینێته‌كانی شاری سنه‌

135y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ بڕیاری ئه‌ندامانی شورای فه‌رهه‌نگی گشتیی پۆلیسی “فه‌تا” له‌ شاری سنه‌، كافینته‌كانی ئه‌م شاره‌ له‌ روی ره‌گه‌زییه‌وه‌ جیاده‌كرێنه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پۆلیسی “فاتا”ی شاری سنه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا به‌ كافینته‌كانی ئه‌م شاره‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی رێكوپێك و دروستی په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی شورای فه‌رهه‌نگی گشتیی، هاوكارییه‌كی زیاتر بكه‌ن. شایانی باسه‌ به‌ كافینێته‌كانی ئه‌م شاره‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری به‌ “به‌دجیجابه‌كان” نه‌ده‌ن و هه‌روه‌ها به‌شی ژنان و پیاوان له‌ یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه‌.