جێبه‌جێ كرانی یه‌كێك له‌ داخوازییه‌كانی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌

32
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارنی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌، پاش ١٢ ساڵ، توانیان یه‌كێك له‌ داخوازییه‌كانی خۆیان به‌رئاوه‌رد بكه‌ن.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ماوه‌ی ١٢ ساڵ له‌وه‌پێش كرێكارانی ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه، له‌ لایه‌ن‌ هه‌یئه‌ت مودیره‌ی پێشووی ئه‌م سه‌ندیكایه‌وه‌، مه‌بله‌غێك پوڵیان لێ سێندرا و به‌ڵێنیان پێدرا كه به‌ دامه‌زرانی ته‌عاونی مه‌سكه‌ن، له‌ چوار شوێنی دووشان، به‌هاران، فه‌ره‌جه‌ و شه‌هره‌كی بێعسه‌ت، ماڵیان پێده‌درێت.‌ به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد و ماوه‌ی ١٢ ساڵ كرێكاران چاوڕێ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م داخوازییه‌ بوون. له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ لایه‌ن هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئێستادا، به‌م كرێكاران راگه‌یه‌ندرا كه‌ ده‌توان زه‌وییه‌كانیان ته‌حویل بگرن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →