جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكاری موجته‌مه‌عی چوارگانه‌ی سه‌وزی مهاباد

432y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی “ناوه‌ندی چوارگانه‌ی سه‌وزی مهاباد” كه‌ ماوه‌ی ٦ رۆژ له‌وه‌پێش، به‌ به‌ڵێنی خاوه‌نكار كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا، ئێستا باس له‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی مه‌زایاكان ده‌كه‌ن.كرێكارانی ناوه‌ندی چوارگانه‌ی سه‌وز رایانگه‌یاند: ” رۆژی ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، بڕیار وابوو كه‌ به‌ پێی په‌سه‌ندكراوه‌ی دانیشتنێك كه‌ به‌ به‌شداری خاوه‌نكار و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، لانیزۆر تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان ١١ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م موجته‌مه‌عه‌ په‌رداخت بكرێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆسه‌ر كار، ئه‌م به‌ڵێنه‌ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.” شایانی باسه‌، ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی موجته‌مه‌عی سه‌وزی مهاباد كه‌ بریتین له‌ “كشت و سه‌نعه‌تی مهاباد، موجته‌مه‌عی ئاژه‌ڵداری و سه‌نعه‌تی مهاباد، موجته‌مه‌عی هۆمای مورغ و سه‌ردخانه‌ی زه‌مزه‌می مهاباد”، له‌ رۆژی ١ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌ تا رۆژی ١٨ ئه‌م مانگه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ١١ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتبوو.