جێگیر بوونی هێزه‌كانی سپا له سنووره‌كانی‌ كوردستان

447y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هێزه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران ته‌یار به‌ چه‌ك و چۆڵی قورس و پێداویستی نیزامی له‌وانه‌ كاتیوشا و تۆپی دوورهاوێژ، له‌ شاری پیرانشاره‌وه‌ به‌ره‌و شاری سه‌رده‌شت وه‌ڕێكه‌وتوون، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نه‌بووه‌ كه‌ له‌ كام ناوچه‌دا جێگیر كراون. شایانی باسه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا‌ سازمانی ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی رژیم، ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌وانه‌ له‌ ماكۆ تا ورمێ و هه‌ورامان له‌ كرماشانی بۆ كوهنه‌وه‌ردان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌.