جێگیر كردنی سه‌دان هێزی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی شنۆ

50
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ نزیكه‌ی ٣٥٠ پاسدار به‌ كه‌ره‌سه‌ی نیزامی و چه‌كی قورسه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری شنۆ جێگیر كراون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ چه‌كی قورس و نیوه‌ قورس له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی شاری شنۆ جێگر كراون. كه‌ش و هه‌وای شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه‌ حكومه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌‌ میلیتاریزه‌ كراوه‌ و هاتوچۆی هاوڵاتیان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت. شایانی باسه‌ سپای پاسداران له‌ هه‌نگاوێكی نوێدا له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، به‌ مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ و پێدانی چه‌ك، به‌كرێگیراوانی مه‌حه‌للی بۆ پادگانه‌كان بانگهێشت كردۆته‌وه‌.