حزووری به‌رچاوی ئه‌رته‌شی توركیه‌ له‌ كوردستانی توركیه‌

527
راپۆرته‌كان باس له‌ گه‌مارۆدانی نیزامیی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری “شێرناخ” له‌ كوردستانی توركیه‌ و خۆڕاگری خه‌ڵك له‌دژی پۆلیسی توركیه‌ ده‌كه‌ن.
پۆلیسی ویژه‌ی توركیه‌ له‌ نیوه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری “شێرناخ”یان گه‌مارۆ دا. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ماڵه‌كانی خه‌ڵكیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌. دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی هێرشی توندوتیژانه‌ی پۆلیس توركیه‌ خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ ئاماری قوربانیان زانیارییه‌كی ورد له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. دوابه‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی هێرشی هێزه‌ نیزامییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ له‌ كوردستان، لانیكه‌م ١٥٠ كه‌س له‌ سه‌رۆكی شاره‌دارییه‌كانی كوردستان له‌كار به‌ركنار بوون و ١٨ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه‌ ژماره‌ی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كوردستانی توركیه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا گه‌یشته‌ زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌س.