حزووری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ماڵی كوروش به‌خشه‌نده‌

753
شه‌وی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی كه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س بوون، به‌مه‌به‌ستی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی ماڵی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی كوروش به‌خشه‌نده‌یان كرد و مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
له‌م مه‌راسمه‌دا سه‌ره‌تا یه‌كێك له‌ هاوڕێیان یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی راگه‌یاند و پاشان بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ پارچه‌ شێعرێك شكێندرا. له‌ درێژه‌دا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هاوڕێ كوروش و رۆڵی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری قسه‌ و باسی كرد. له‌ كۆتایشدا یه‌كێكی دیكه‌ له‌ هاوڕێیان به‌م بۆنه‌وه‌ شێعرێكی دیكله‌مه‌ كرد كه‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆوه‌.