حساركێشی تونێلی مانش بۆ پێشگیری له‌ ورودی كۆچبه‌ران

172
روژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، وه‌زیرانی وڵاتی بریتانیا و فه‌رانسه‌ له‌ دانیشتنێكدا، هه‌واڵی پێكهێنانی حه‌سارێكیان له‌ دورووبه‌ری وروودیی توتێلی مانش له‌ به‌نده‌ری كاله‌ بۆ پێشگیری له‌ چوونی كۆچبه‌ران بۆ نێو ئه‌م وڵاتانه‌ راگه‌یاند.به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی دژه‌ كۆچبه‌ری خۆی رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌ر كارێك كه‌ پێویسته‌ بیكات ئه‌نجام ده‌دات تا له‌ چوونی كۆچبه‌ران بۆ نێو ئه‌م وڵاته‌ پێشگیری بكات. به‌م پێیه‌، زیاتر له‌ ٧ میلیۆن پۆند خه‌رجی حساركێشی له‌ ده‌ورووبه‌ری تونێلی مانش له‌ كاله‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شومالی فه‌رانسه‌ ده‌بێت. بۆ دووهه‌مین شه‌وی به‌رده‌وام نزیك به‌ ٢ هه‌زار كه‌س له‌ كۆچبه‌رانی جێگیر له‌ شاری كاله‌ هه‌وڵیان دا بچنه‌ نێو تونێلی مانشه‌وه‌. دوابه‌دوای پێشگیری هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان، كه‌سێك له‌ كۆچبه‌ران له‌ ته‌سادۆف له‌گه‌ڵ تره‌یلیه‌ك كوژراو و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →