رۆژی دوشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، رانهندهكانی شیركه‌تی واحێدی ئوتوبووسرانی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی هه‌قده‌ستی دواخراویان له حهركهتێكی هاوئاهه‌نگدا چرای ئوتوبووسه‌كانیان هه‌ڵكرد.
به پێی ئه‌م راپۆرته،”سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحێد”، سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه، رانهندهكانی هێڵی حه‌وتی “بی ئاڕ تی” شیركه‌تی واحێد، رێگه‌ی “ڕاهئاههن ــــ ته‌جریش” له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی هه‌قده‌ستی ئه‌م مانگه‌یان له حهڕكهتێكی ئیعتیرازیدا چرای ئوتوبووسه‌كانیان هه‌ڵكرد. شایانی باسه حه‌راسه‌ت و بازڕه‌سیی شیركه‌تی واحێد بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تیی رانهندهكان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاتنه نیۆ هێڵی هاتوچۆی ئۆتووبوسهكان.