به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه كاسبكاران و دوكاندارانی شاری بانه كه زۆربه‌یان له دووكانی كرایهیی كار و كاسبی ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی كرێ دوكانه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، كاسبكاران له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نزیكه‌ی ٣٠٠ له‌سه‌دی كرێ دوكانه‌كانیان له فه‌له‌كه‌ی جیهادی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه و به‌نیاز بوون كه ناڕهزایهتیهكهی خۆیان به فه‌رمانداری ئه‌م شاره بگه‌یه‌نن كه هێزه ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسی و ئینتزامیه‌كان به حزووریان له شوێنه‌كه و هه‌روه‌ها فیلم هه‌ڵگرتن و هه‌ڕه‌شه كردن پێشیان به كاسبكاران گرت. شایانی باسه كه ئیداره‌ی ئه‌ماكنی رژیم له شاری بانه رۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له بازاڕییه‌كانی بانگ كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه كه نابێت له‌م حه‌ره‌كه‌ته ئێعترازییه به‌شداری بكه‌ن.