حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان و دامداران له‌ فه‌رانسه‌

340
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌شاوه‌رز و دامداری فه‌رانسه‌وی له‌ حه‌ره‌كه‌تێكی ناڕه‌زایه‌تیدا به‌ زیاتر له‌ هه‌زار و ٥٠٠ ته‌راكتور و ده‌یان ئۆتوبوس، شه‌قامه‌كانی شاری پاریسیان به‌ست.به‌ وته‌ی ناڕازییان، گوشاری قورس سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ هه‌زینه‌گه‌لێكی ته‌ولیدی، زه‌ره‌ر و زیان و ماڵیاته‌كان و كه‌ڵه‌كه‌ بوونی قه‌رزه‌كان و ره‌وتی دابه‌زینی به‌رهه‌مه كه‌شاوه‌رزی و دامدارییه‌كان له‌ زومره‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ به‌شه‌كانی كه‌شاوه‌رزی و دامپه‌روه‌ری لاواز كردووه‌. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ پێی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی كه‌شاوه‌رزی فه‌رانسه،‌ نزیكه‌ی ٢٥ هه‌زار واحێدی دامپه‌روه‌ری و به‌رهه‌مهێنان له ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا داخراون.