حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ له‌ له‌نده‌ن

113
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌” رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی “هیترۆ” له‌ شاری له‌نده‌ن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ١٣ په‌رواز و دواكه‌وتنی په‌روازه‌كانی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ته‌وسعه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هیترۆ و رێكخستنی باندێكی نوێ، حه‌ساره‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانیان بڕی و خۆیان گه‌یانده‌ باندی شومالی ئه‌م فرۆكه‌خانه‌یه‌. هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ به‌ پێكهێنانی زه‌نجیره‌ی ئینسانی پێشیان به‌ په‌روازی فرۆكه‌كان گرت. به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌، درووستكردنی باندی زۆر له‌گه‌ڵ بیروڕای دانشمه‌ندان و كارناسانی ژینگه‌، نایه‌ته‌وه‌، چۆنكه‌ په‌ره‌ به‌ گازه‌ گۆڵخانه‌یه‌كان ده‌دات و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ دابه‌زینی یه‌كجاری بڵاوه‌ پێكردنی ئه‌م گازانه‌یه‌.