حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی ئاشتی سه‌وز له‌ ئامریكا

183
رۆژی جومعه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هه‌ڵسووڕاوانی “ئاشتی سه‌وز” له‌ پردێك له‌ “پۆرتله‌ند” له‌ ئه‌یاله‌تی “ئوورگان”ی ئامریكا خۆیان هه‌ڵواسی تا له‌ رۆشتنی كه‌شتی یه‌خ شكه‌نی “فێنیكا” به‌ره‌و قوتبی شومال، پێشگیری بكه‌ن.
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، ئه‌م كه‌شتییه‌ سه‌ربه‌ شیركه‌تی نه‌وتی “شێل”ه‌ كه‌ قه‌رار بوو به‌ عه‌مه‌لیاتی نه‌وتی له‌ “ئالاسكا”وه‌ په‌یوه‌ست ببێت، به‌ڵام هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م چالاكییه‌، خه‌سار به‌ ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوچوونی حه‌یواناتێك وه‌كوو نه‌هه‌نگ و خرسه‌ قوتبییه‌كان له‌ كاتی نه‌شت كردنی نه‌وت، نیگه‌رانن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →