حه‌ره‌كه‌تی ناڕه‌زایه‌ی موعه‌لێمان له‌ كلاسه‌ ده‌رسییه‌كان

870 (1)
له‌ به‌یانییه‌ی شورای هه‌ماهه‌نگی كانونه‌ سێنفییه‌كان سه‌رتاسه‌ری ئێران، داوایان له‌ موعه‌لێمان كردووه‌ تا له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان، هه‌فته‌ی ئه‌وه‌ڵی ره‌زبه‌ر به‌ جل و به‌رگی ره‌ش له‌سه‌ر كلاسه‌كانیان حازر بن.
یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی كانونی سینفی موعه‌لێمان به‌ شتیوانی له‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌، رایگه‌یاندووه‌: موعه‌لێمان به‌م شێوه‌یه‌ سه‌رنجی كۆمه‌ڵگا، بنه‌ماڵه‌ی خوێندكاران و خوێندكاران سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ركوته‌كانی ئه‌م دوایانه‌ راده‌كێشن. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، چۆنكه‌ به‌شێكی گرینگ له‌ هه‌ڵسووڕاوانی موعه‌لێمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ره‌وتی خسووسی سازی له‌ وڵات و هه‌روه‌ها ره‌وتی پووڵی بوونی ئێداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌.