حه‌قده‌ستی دواخراو له‌ چوار كارخانه‌ی ئۆستانی مه‌ركه‌زی

384
به‌ پێی دانپێدانانی سه‌رۆكی مه‌جمه‌عی نوێنه‌رانی كرێكارانی ئۆستانی مه‌ركه‌زی، كرێكاران له‌ چوار كارخانه‌ی ئه‌م ئۆستانه‌ له‌وانه‌ “واگۆن پارس، ئاوانگان، لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا و ئازه‌ ئاب”، حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه‌. ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ ٩٥ له‌سه‌دی كرێكارانی ئۆستانی مه‌ركه‌زی قه‌راردادی كاتی كار و بارودۆخی ناله‌باریان هه‌یه‌، رایگه‌یاندووه‌: یه‌كێك له‌ كارخانه‌گه‌لێك كه‌ هاوكات حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانیان به‌ دواخرانه‌ په‌رداخت ده‌كات، شیركه‌تی واگۆن پارسه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ ناڕه‌زاییه‌تیان ده‌ربڕیوه‌.