حوزوری سیما دژی کرێکاریەکانی رژیمی ئیسلامی لە ئیجلاسی سازمانی جیهانی کاردا

یەکسەد و چوارەمین ئیجلاسی سازمانی جیهانی کار، ئەوەڵین کۆبونەوەی خۆی رۆژی ئەوەڵی ژوئێن لە مقەڕی ئەم سازمانە لە ژنێو دەست پێکرد و رۆژی هەینی ١٢ی مانگیش کۆتایی بە کارەکانی دێنێ. ئیجلاسی ئەمساڵی سازمانی جیهانی کار، بە ئامادە بوونی نوێنەرانی دەوڵەت و تەشەکولە کرێکاریەکان و خاوەنکاران لە ١٨٥ وڵاتی دنیا لەوانە، چەند نوێنەرێک لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە، بەڕێوە دەچێت. ئەگەرچی لەنێو ئەو ١٨٥ وڵاتەی کە لەم ئیجلاسەدا نوێنەرایەتی دەکرێن و خودی سازمانی جیهانی کار، دەوڵەت و تەشەکولێک نابینین کە داکۆکی کاری قازانج و بەرژەوەندیەکانی کرێکاران بێت لەبەرانبەر سەرمایەداراندا، بەڵام ڕادەی قەبوڵ کرانی مافی کرێکاران لە لایەن ئەم دەوڵەتانەوە رێژەییە و پێوەندیەکی راستەوخۆی لەگەڵ خەباتی کرێکاران، دەستکەوتەکانی خەباتیان، رادەی سازمانیابی و ئاستی خەباتی کرێکاری لە وڵاتەکانیاندا هەیە. لەم نێوانەدا کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکێک لەو رژیمە ناسراوە دژی کرێکاریانەیە کە ویست و داواکاریەکانی کرێکارانی پێشێل و خەباتی ڕەوایان بە سەرکوت و زیندان و ئەشکەنجە، وڵام ئەداتەوە. عەلی رەبیعی یەکێک لە دەست ئەندەرکارانی ئیتلاعاتی دەیەی ٦٠ و وەزیری کاری ئێستای کۆماری ئیسلامی وەک نوێنەری دەوڵەتی حەسەن رۆحانی و سەروکی هەیئەتی نێردراو لە لایەن رژیمەوە بەشداری لە ئیجلاسی ئەمساڵی سازمانی جیهانی کاردا کردوەلە ئیجلاسی ساڵی ڕابردوی سازمانی جیهانی کاردا، مقاولە نامەی ژمارە ٩٥ ( مقاولە نامەی پشتیوانی لە حەقدەست) و مقاولە نامەی ژمارە ١١١ ( مقاولە نامەی مەنعی تەبعیز لە دامەزراندن لە سەرکار) لە مێحوەرە سەرەکیەکانی قسەو باسی نێو ئیجلاسی سازمانی جیهانی کار بوو وە جەخت لەسەر بەکردەوە دەرهاتنیان کرایەوە. لە ئیجلاسی ئەمساڵدا وەزیفەی کۆماری ئیسلامیە سەبارەت بە عەمەلکەردی خۆی لە پیوەند لەگەڵ ئیجرا کردنی ئەم دوو مقاولە نامەیەدا راپۆرت بداتە سازمانی جیهانی کار.کۆماری ئیسلامی و ئەو کەسانەی کە نوێنەرایەتی ئەم رژیمە دەکەن لە ئیجلاسی سازمانی جیهانی کار، خاوەنی پەروەندەی قەبەن لە ژێرپێ نانی ئەو دوو مقاولە نامەیە و داسەپاندنی قەراردادی کۆیلەئاسا بەسەر کرێکاراندا. بەشدارانی ئەم کۆنفرانسە نەک نوێنەری کرێکاران،454 بەڵکو لە شەریکەکانی دەوڵەتی حەسەن رۆحانی و خاوەنکارانی ئێرانن. ئەوان هۆکاری سەرەکین لە داسەپاندنی حەقدەستی ٧١٢ هەزار تمەنی ئەمساڵ بەسەر کرێکارانی ئێراندا. ئەو حەقدەستانەی کە لەسەر بنەمای شاخسی هەزینەکانی ژیان لە ئێران چوار جار لەژێر هێڵی هەژاری دایەلەگەڵ ئەوەی سازمانە کرێکاریە جیهانیەکان، بە حوکمی هاوپشتی چینایەتیان، کۆماری ئیسلامی لەبەر پێشێلکاری و ئەو داسەپاندەنە ناڕەوایانەی بەسەر کرێکارانیدا بە رەوا دەبینێ، مەحکوم دەکەن، بەڵام لە بەرانبەردا، سازمانی جیهانی کار بەبێ لاکردنەوە لەم هەموو ناڕەزایەتیە نێونەتەوەییانە، بە رەواڵی هەموو ساڵێک کۆموڵێک کەسی حکومەتی لەگەڵ ژمارەیەک خاوەنکاری سەرمایەدار و چەند کەس خانەی کارگەری و ئەندامی تەشەکولەکانی سەربە رژیمی تری بەناوی نوێنەری کرێکاران لە ئیجلاسەکەیدا قەبوڵ کردوە.محەممەد عەتاریان سەرپەرستی گوروپی کارفەرمایی لە کۆبونەوەی سازمانی جیهانی کاردا، یەکێک لە گەورە ترین پەیمانکارانی وڵات و نوێنەری خاوەنکارانی ئێرانە کە، لە چەوساندنەوە و بێ مافی کرێکارانی ئێران ساڵانە بە ملیارد دۆلار قازانج دەخاتە گیرفانیەوە. سودی ” شیرکەتی تەزامونی” محەممەد عەتاریان و هاوکارەکانی تەنیا گۆشەیەکی بچوکە لەم قازانج بردنە. عەتاریان یەکێک لە ئەهرومەکانی گوشاری خاوەنکاران بووە بۆ گۆڕینی قانونی کار لە ڕاستای بەرژەوەندی ئەواندا و بە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی رۆحانی و تیمە ئابووریە نیئۆلیبڕاڵیەکەی ئەم گوشار و هاوئاهەنگیەی لەگەڵ دەوڵەت زیاتر کردوە. ئەو وێرای دیفاع لە قەراردادە سپی ئیمزاکانی خاوەنکاران لەگەڵ کرێکاران، هۆکاری بەستنی ئەم جۆرە قەراردادەی مەحدودیەتی قانونی خاوەنکاران لە دەست بردن بۆ دەرکردنی کرێکاران ئەرزیابی کرد. عەتاریان داواکاری گوڕینی قانونی کار بووە لە راستای زیاد بوونی ئیختیاراتی خاوەنکاران بۆ دەرکردنی کرێکاران. ئەو قانونی کاری کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامیش هێشتا هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندی خاوەنکاراندا نابینێ و داواکاری گۆڕینی هەرچی زیاتریەتی لە راستای بەرژەوەندی سەرمایەداراندا.کارنامەی هەیئەتی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی لە بارەی مقاولە نامەی ١١١ واتە ” مەنعی هەڵاواردن لە حیرفە و کار” یشدا لە بابەتە بەرچاوەکانی سیاسەتی دژی کرێکاری رژیمی ئیسلامیە. هەڵاواردن لەدژی ژنانی کرێکار لە بازاڕی کار و لە چونەسەر کاردا، بوونی بەملیۆن منداڵی کار لە بازاڕی کاردا، پەیڕەو کردنی جیاکاری لە موزد و مەزایادا لەدژی کرێکارانی شاغڵ لە کارگاکانی ژێر ١٠ کەس و دەیان هەڵاواردنی قانونی لەدژی بەشێکی زۆری کرێکاران وێنای ئەمرۆی بازاڕی کاری ئێرانە.ئەندامانی هەیئەتی کۆماری ئیسلامی لە ئیجلاسی سازمانی جیهانی کاردا نەتەنیا نوێنەری کرێکارانی ئێران نین، بەڵکو ئەندامی ماشێنی سەرکوتی رژیمن لە شوێنی کاردا. ئەندامیەتی کۆماری ئیسلامی لە سازمانی جیهانی کاردا دەبێ هەڵبوەشێتەوە. نوێنەری راستەقینەی کرێکاران لە زیندانەکانی رژیمدا زیندانی و لەژێر وحشیانە ترین ئەشکەنجەکاندان و لە سەرەتایی ترین مافی ئینسانی لەوانە، دەرمانی نەخۆشی و پێوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەشن. ئامادە بوون لەم ئیجلاسانەدا مافی ئەوانە نەک زیندان.هاوکات لەگەڵ بەڕیوەبردنی ئەم ئیجلاسە لە رۆژەکانی ٥ و ٦ ی ژوئێندا هەڵسوڕاوان و تەشەکولەکانی داکۆکی کاری کرێکاران لەوانە، هەڵسوڕاوانی ” یەکێتی نێونەتەوەیی بۆ پشتیوانی لە کرێکارانی ئێران” لە بەرانبەر دەفتەری سازمانی جیهانی کاردا دەستیاندایە ئیفشاگەری و دەربڕینی ناڕەزایەتی. ماهیەتی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی و هەیئەتە نێردراوەکەیان بۆ باقی ئامادە بوان لەم کۆبونەوەیەدا ئاشکرا کرد. ئەو ئاکسیۆن و ناڕەزایەتیەی کە ساڵانێکە بەم بۆنەیەوە بەڕێوەدەچێت و لە درێژەیدا ماهیەتی دژی کرێکاری کۆماری ئیسلامی و ئەنامانی هەیئەتی نوێنەرایەتیەکەی لە ئیجلاسی سازمانی جیهانی کاردا ئیفشا دەکرێ، و بارودۆخی دژواری کرێکارانی ئێران و بێبەشیەکانیان لە پێکهێنانی ڕیکخراوی کرێکاری و مافی مانگرتن جەختی لەسەر دەکرێتەوە. داواکاری ئازادی کرێکارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسیش دەگاتە گوێی خەڵکی دنیا. کۆماری ئیسلامی زیندانوانی چالاکی کرێکاری، دوژمنی جەماوەری خەڵکی زۆر لێکراو، تالانکەری بەرهەمی ڕەنجی کرێکاران و ئەم خزمەتگوزار و پشتیوانەی سەرمایە، حەقی نییە بەناوی کرێکارانەوە لە کۆبونەوە نیونەتەوەییەکاندا و لەوانە لە ئیجلاسی سازمانی جیهانی کاردا بەشداری بکات.