حوكمی زیندان بۆ خوێندكارێكی خه‌ڵكی مهاباد

453y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، خوێندكارێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “ئاسۆ عه‌زیزی”، ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌، ره‌وانه‌ی زیندان كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كه‌ خوێندكاری زانسته‌ سیاسیه‌كانی دانیشگای په‌یام نوری “مهاباد”ه‌، رۆژی ١٨ی مانگی خەزەڵوەری سالی ١٣٩٣ به‌ هۆی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌كانی “كۆبانی و شه‌نگاڵ”، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌م هاوڵاتییه دواتر به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا و له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ره‌وانه‌ی زیندانی شاری مهاباد كرا.