حوكمی زیندان له‌دژی ناڕازییان به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر به‌ندی ٣٥٠ی ئێوین

48
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ٦ كه‌س له‌ به‌شداربووان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماریی رژیم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ لێدانی زیندانیانی به‌ندی ٣٥٠ی زیندانی ئێوین، سه‌رجه‌م به‌ ٢٣ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم بوون.له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی رابردوو، گاردی تایبه‌تی زیندان به‌ بیانووی بازره‌سی ئه‌م به‌نده‌ به‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر زیندانیان و ئه‌وانیان دایه‌ به‌ لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازار. ئه‌م كرده‌وه‌ دژه‌ ئینسانیه‌ بووه‌ هۆی بریندار بوون، گواستنه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی و ته‌بعید و په‌روه‌نده‌سازی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زیندانیان. دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه‌، بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان، كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكیان له‌به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم، دادستانی گشتی وڵات و ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری رژیم وه‌ڕێخست. له‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری ٦ كه‌س له‌ به‌شداربووان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی رژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →