شاره‌داری شاری وان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی توركییه له‌لایه‌ن دادگای ئه‌م وڵاته‌وه به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له ڕێكخراوی تێرۆریستیی به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. به گوێره‌ی راپۆرته بڵاوكراوه‌كان، دادگای شاری وان “به‌كر كایا” شاره‌داری وان و “جۆنت جانشی” ئه‌ندامیی رێبه‌رایه‌تیی “پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لان”ی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌ی “کهجهكه” هه‌ر كامیانی به ١٥ ساڵ زیندانی مه‌حكوم كرد. هاوكات ئه‌م دادگایه چه‌ندین كه‌س له رێبه‌ران و ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌ی پارتی دێمۆكڕاتیكی گه‌لانی به ٧ تا ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد. شایانی باسه له ساڵی ٢٠٠٩وه تا ئێستا، به هه‌زاران چالاكی سیاسیی و رۆژنامه‌نووس له شاره‌كانی كوردستانی توركییه، به تۆمه‌تی پووچ و هه‌ڵبه‌ستراو حوكمی قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ده‌زگای قه‌زایی توركییه، هه‌ڵسووڕاوانی كورد، به تۆمه‌تی ساخته‌ی ” ئه‌ندامێتیی له رێكخراوه تێرۆریستییه‌كان” ده‌گرێت و دادگاییان ده‌كات.